جۆرەکانی با

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-13:56:00 - کۆدی بابەت: 4167
جۆرەکانی با

ناوه‌ڕۆك

بای خۆجێی

ئەو بایانەن کە دووریەکی کەم دەبڕن و کورت خایەنن و لەوانەشە لەهەر ئاڕاستەیەکەوە هەڵبکەن چونکە خاک بە تایبەتی شاخەکان و کەنارە ئاوییەکان دەبنە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە پلەی گەرمیدا و لە ئەنجامدا شنەی دەریا و شنەی ووشکانی  دروست دەبێت. لە ڕۆژدا وشکانی زووتر گەرم دەبێت وەک لە ئاو، بۆیە هەوای سەر وشکانی گەرمتر دەبێت لە هەوای سەر زەریا، بۆیە هەوای گەرمی سەر وشکانی بەرز دەبێتەوە و ناوچەیەکی پەستان نزم دروست دەبێت و بۆیە هەوای ساردی زەریاکان و وروژم دەکات بۆ سەر وشکانییەکەو ئەمەش ناودەبرێت بە شنەی دەریا، بەڵام لەشەودا ڕێک پێچەوانەی ئەم کردارە ڕوودەدات واتە هەوا لە ووشکانیەوە بۆ سەر دەریا دەچێت و ئەمەش ناودەبرێت بە شنەی وشکانی.

شنەی شاخ و شنەی دۆڵ

شنەی شاخ و شنەی دۆڵ نموونەی دیکەن بۆ بایەکانی خۆجێی، پێکهاتەی جوگرافی کوردستان هۆکاری سەرەکییە بۆ دروست بوونی شنەی شاخ و شنەی دۆڵ، دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکان لە دوای نیوەڕوان هەست بە گەرمییەک دەکەن بەڵام هەر کە شەو دادێ وتاە دوای خۆرئاوابوون هەست بەسەرما دەکەن، چونکە لە ڕۆژدا لوتکە شاخەکان زووتر گەرم دەبن و هەواکەیان بەرز دەبێتەوە و دەبنە ناوچەی پەستان نزم بۆیە لە دۆڵەکانەوە هەوا بەرەو لوتکەکان دەچێت و ئەمەش ناودەبرێت بە شنەی دۆڵ، بەڵام لە شەودا هەوای لوتکە شاخەکان زووتر سارد دەبێت و هەواکەیان بەرەو دۆڵەکان نزم دەبێتەوە ئەوەش ناودەبرێت بە شنەی شاخ.

 


سەرچاوەکان



1767 بینین